سەبارەت بەم ناوەندە
دوکتۆر کامیار شاتری ساڵی 1973ی زایینی له مه ها باد لەدایک بووە. ساڵی 1991ی زایینی چۆتە زانکۆی تەورێز و لە بەشی پزیشکیی ددان خوێندنی تەواو کردووە ..
لە ساڵی 2008ەوە لە تاران نۆرینگەی داناوە و سەرقاڵی کارە. بەشداری گەلێک خولی پسپۆڕیی پزیشکیی ددان بووە کە بریتین لە: بواری ئۆرتۆدێنسی، جوانکاریی ددان، ئیمپلەنت و نەندوو. پاش کۆکردنەوەی کۆمەڵێک ئەزموون لەم بوارانەدا بە کەلک وەرگرتن لە گەلێک ئامێری هەره پێشکەوتووی نوێ لە نۆرینگەی خۆیدا درێژەی بە کاری پسپۆڕانەی داوە و بەردەوامە ..
هاوکارە لەگەڵ زانکۆکانی تاران، تەربییەت مودەڕڕیس و عەللامە تەباتەبایی. لە بواری هونەر، مووزیک و وێنەگریدا کاری کردووە. کەسێکی بەویژانە و چاوی لە کاری جوان و ڕێکوپێک و نرخی گونجاوە و بەڕووڕاستی ڕاوێژ دەداتە ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە ڕێنوێنی بێ ..